روسیا پشتیوانی گفتوگۆی نێوان حكومەتی سوریا و هێزە كوردیەكان دەكات

PM:02:18:11/01/2019
ژیان:
وەزارەتی دەرەوەی روسیا گفتوگۆی نێوان كورد و حكومەتی سوریا بە گرنگ وەسف دەكات و دەڵێت كورد بەشێكی دانەبڕاوە لە سوریا.


ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ڕایگەیاند: لە كاتێكدا ئەمریكا بە نیازە هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە، مۆسكۆ دانوستاندنی نێوان كورد و دیمەشق بە گرنگیەكی زۆرەوە دەڕوانێت و پێیوایە دەبێت ئەو دوو لایەنە لەیەكتری نزیك ببنەوە 

ناوبراو لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا وتیشی "لە كۆتایی مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، كە هێزەكانیان لە سوریا دەكشێننەوە، لەو چوارچێوەیەدا دروستكردنی دانوستان لە نێوان كورد و دیمەشق زۆر گرنگە" ئەوەشی راگەیاند كە وڵاتەكەی چەندینجار ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد بەشیچكی دانەبرشا و گرنگە لە كۆمەڵگای سوریا و نابیچت داببڕێت. 


زۆرترین خوێنراو‌