وتەبێژی پەروەردەی سلێمانی بۆ ژیان: حەوت رۆژ پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن دەبێت

PM:02:32:11/01/2019
ژیان:
بەرێوەبەرایەتی پەرەوەردەی سلێمانی ماوەی پشوی وەرزی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵی راگەیاند و ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت.


مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) راگەیاند: رۆژی 17-1-2019 تا رۆژی 23-1-2019 پشووی فەرمی وەرزی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵ دەست پێدەكات.

ناوبراو وتیشی: ئەو پشووە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن دەگرێتەوە كە سەر بە وەزارەتی پەروەردەن، لەگەلچ تەواو بونی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم دەست پێدەكات.  


زۆرترین خوێنراو‌