ئەو ریستۆرانتەی بە بێ جل نانی لێدەخورا دادەخرێت

PM:02:45:11/01/2019
ژیان:
ریستۆرانی رووتەكان لە پاریسی پایتەخستی فەرەنسا رووبەروی شكسست بووەتەوە و بەمزوانە دەرگاكەی بەروی میوانانیدا دادەخات.

هەرچەندە زیاتر لە ماوەی ساڵێك كە ریستۆرانی ئۆ ناتورێل كە بە رێستۆرانی (رووت)ەكان ناسراوە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا كراوەتەوە بەلام بەهۆی ئەوەی سەردانیكەرانیان كەمبووەتەوە خاوەنی ریستۆرانتەكە رایگەیاند بەمزوانە دایدەخەن. 

مایك و ستیڤان سەعادە دوو جمك(دوان)ەكەی خەڵكی پاریس، كە تەمەنیان 42 ساڵە، رایانگەیاند لە مانگی داهاتودا رێستۆرانتە تاقانەكەیان لە سەر ئاستی فەرەنسا دادەخەن، چونكە سەردانیكەریان كەمبۆتەوە و خەڵك نایەوێت بچێت بە رووتی و بێ جلوبەرگ نان بخوات.

ئەو ریستۆرانتە كە لە ناوچەی رۆ دۆ گرافیلی پاریسە لە ناوەرشاستی مانگی داهاتوو دادەخرێت و خاوەنەكەیشی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە ناسینی ئەو خەڵكەی لەماوەی 15 مانگی كردنەوەی ریستۆرانتەكەیان سەردانیان كردوون.