بەهۆی كوژاندنەوەی حكومەتی ئەمریكی كارمەندان نارەزایی دەردەبڕن

PM:03:19:11/01/2019
ژیان:
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە بەهۆی كوژاندنەوەی حكومەت لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە كارمەندانی فیدراڵی ئەو وڵاتە نارەزایی دەردەبڕن و داوا دەكەن سەرۆكی وڵاتەكەیان كۆتایی بە شكست بهێنێت و كوژاندنەوەی حكومەت واز لێبێنێت.

سەدان كارمەندی فیدراڵی ئەمریكا بەهۆی كوژاندنەوەی حكومەت دوێنێ پێنج شەممە لەبەردەم كۆشكی سپی نارەزاییان دەبڕی و داوایان كرد سەرۆكی ئەمریكا كۆتایی بە كوژاندنەوەی حكومەت بهێنێت. 

ماوەی نزیكەی 20 رۆژە سەرۆكی ئەمریكا بەهۆی رێك نەكەوتنی لەگەڵ دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی خەرجكردنی برشی 5 ملیار دۆلار بۆ دروستكردنی دیواری نێوان مەكسیك و ئەمریكا بەشێك لە حكومەتی كوژاندووەتەوە كە بەهۆیەوە موچەی سەرجەم كارمەندانی فیدڕاڵی رادەگیرێت. 

كوژاندنەوەی حكومەت نزیكەی 800هەزار كارمەندی ئەمریكی بیچ موچە كردووە كە ئەوانە كارمەندی فیدراڵین و لەسەر ویلایەتەكان نین. 


زۆرترین خوێنراو‌