ئیمارەتە شێخنشیینییەکەی بارزانیی

كامیار سابیر

١- لە سەرەتای شەستەکاندا، ئەگەر ئیبراهیم ئەحمەد و تاڵەبانیی، دەستیان نەدایەتە چەتەگەریی دژی حکومەتە نیشتمانییەکەی قاسم، ئەگەر بە "موو= تووک"ی لەشی بارزانیی ئیعجابیان دەرنەبڕیایە و لەهۆش خۆیان نەچوونایە، ئەگەر پیاوێکی مونعەزیل و نەخوێندەواری وەکو بارزانییان لە وڵات و کولتووری ستالینیزمەوە، نەهێنایەتەوە و نەیانکردایە بە قائیدی ئەوحەد، ئێستا خەڵکی کوردستان باجی ئەو هەموو حەماقەتە سیاسییەیان بەم خەستییە نەدەدایەوە.

٢- ئەگەر بە درێژایی ٧٠ بۆ ٨٠ ساڵ( بە ئێستایشەوە) ، ئەو هەموو مونەوەر و موفەکیر و بەربە شاگیرانەی سلێمانیی و هەولێر و کەرکوک، سەرۆکی خێڵێکیان نەکردایە بە قائیدی 
خورافەی ئوممەی کوردیی و دوای گوتارە رزییوەکانی پارتیی نەکەوتنایە و گوتارێکی سیاسیی رۆشن و جیاوازیان لە گوتارەکەی ( کوردایەتیی) پارتیی جێکەوت بکردایە، پارتیی نەدەبوو بەوەی بە کەڵەگایی، ئیمارەتێکی شێخنشیینیی ( هەندێک دەڵێن سوڵگانیی) بەسەر کوردستانی عێراقدا، جێکەوت بکات.

٣- لە دوای پرۆسێسی کۆنترۆڵکردنی عێراق و لادانی حکومەتی بەعپ و صەدام حوسێن، ئەگەر خۆشخەیاڵیی حیزبە سیاسییەکانی تر و نوخبە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە بە خورافەی دەوڵەتی نەتەوەیی و مافیاستانی خۆماڵییکردنی نەوت ( سەربەخۆیی ئابووریی) و ئیستیحماری ریفراندۆم، نەبووایە، پارتیی نەیدەتوانی بەوشێوەیە دەست بەسەر صەدان میلیارد دۆلار لە داهاتی نیشتمانییدا بگرێت و پایەکانی ئیمارەتە شێخنشیینییەکەی بۆ چەندیین نەوەی بارزانیی کە هێشتا لە دایک نەبوونە، رەنگڕێژ بکات.

٤- ئەمە بەوە ناکرێ کە رەخنە لە پارتییەکانی ناو یەکێتیی، یان ئەوانەی مەصڵەحەتی ئاشکرایان لەگەڵ پارتییدا هەیە، لە چەشنی ( مەلا بەختیار، قوباد، ئەرسەلان باییز، شێخ جەعفەر، کۆسرەت رەسوڵ، ...چەندیینی تر) بگریت، لە کاتێکدا قیادەی یەکێتیی، بەتایبەتییش ماڵی تاڵەبانیی+ کۆسرەت، بەرتیلی صەدان میلیۆن دۆلاریی لە مەشروعی تاڵانکردنی کوردستان( سەربەخۆیی ئابووریی) وەردەگرن. بە واتایەکی تر، ئەو یەکێتییانەی وەلائی خۆیان بۆ پارتیی ساغ کردووەتەوە، شەریفترن لەو قیادییانەی رەخنە لە پارتیی دەگرن، بەڵام گەورەتریین خزمەت بە مۆنۆپۆلکردنی شێخنشیینییەکەی ماڵی بارزانیی دەکەن و بە شەریکایەتییەکی زەلیلانە، ئۆکەیان بۆ ئاغاواتیی ماڵی بارزانیی کردووە.

٥- هاوکات، بەوەش ناکرێ رەخنە لە ( مەسعود حەیدەر، محەمەد حاجیی، عەبدولڕەزاق شەریف، سەرکانیی و رێباز حەملان...تاد) بگریت کە خۆیان بە پارتیی فرۆشتووە، لە کاتێکدا چەندیینی وەکو( موصگەفای سەیید قادر، عەلیی حەمە صاڵح، جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجیی...و دەیان راتنخۆری تر) باشتر لەو گرووپەی خۆیان ساغ کردووەتەوە، خزمەتی ئەجێندا جەهەنمییەکانی ماڵی بارزانیی دەکەن. گۆڕان وەکو حیزب، پێشبڕکێی ئەوەیەتی، لە یەکێتیی زیاتر، خزمەت بە ئیمارەتە شیخنشیینییەکەی ماڵباتی بارزانیی بکات و هەڵپەی ئەوەیەتی دەسەڵات power و پارەی "رەیع"ی لە تاڵانکردنی نەوت و غازی کوردستاندا، زیاتر بەرکەوێت. عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و غەمی خەڵک و پرۆژەی نیشتمانیی، کۆمەڵێ قسەی شاعییرانەن بەس بۆ فرە ئەحمەقەکان دەکرێن. گەورەتریین هەڵەی ستراتیژیی گۆڕان، تەصدیدقکردنی پرۆژەی" سەربەخۆیی ئابووریی" بوو بۆ ماڵی بارزانیی، ئەمەش بەهۆی جەهلی نەتەوەیی و خورافەی نەژادییەوە( نەوتی کورد بۆ کورد)، مەیسەر کرا.

٦- ڤێرژنی حیزبە ئیسلامییەکان، شیوعیی و کۆمۆنیستەکان، عەلمانیی و مولحیدەکان، بەشی هەرە زۆری ئەوەی پێیان دەگوترێ ئیڵیت و ئەکادیمیست و موپەقەفی قەومیی( نەتەوەیی)، لە ریفراندۆمەکەدا، پەراسووی یەک بەیەکیان دەرکەوت و کەوتنە ناو گوتارە تیجاڕیی و بیزنسە پۆغڵەواتەکانی ماڵی بارزانییەوە. هیچ گوتارێک، صەدای لە ریکڵامی گوتارەکەی پارتیی( کوردایەتیی) بەرزتر نییە. هەر کەسێک ئیدیعای نەتەوەییبوون، قەومییبوون و ئەو جۆرە خورافاتانە بکات، بیەوێ و نەیەوێ، خزمەتی ئیمارەتی کوڕ و برازاکانی بارزانیی باوک و کوڕ و کوڕەزاکان( لە ئاییندەی دووردا) دەکات.

٧- خەتەری ( خەگەر)ی هەرە گەورە لەسەر ئێستا و ئاییندەی کوردستانی عێراق و پارچەکانی تر، ئەم هەژموونە ئیقتیصادیی و سیاسییە زەبەلاحەی ئیمارەتە شێخنشیینییەکەی بارزانییە. تاکە رێگە بۆ دەربازبوون لە دەست هەژموونی ئەم مافیایانەی کوردستان، مەلەفی نەوتی کوردستان لەدەست ئەم دز و چەتانەی کوردایەتیی دەربهێنرێت و بە تەواویی تەسلیمی حکومەتی فیدراڵ بکرێتەوە. تەنیا لە رێگەی دەستوری عێراق و بە دێمۆکراسییکردنی عێراق و گوتارێکی نیشتمانییەوە( نەک فاشیزمی نەتەوەیی)، بە هاوکاریی هێزە عێراقییەکان( ئەوانەی کەمێک مۆڕاڵیان ماوە) تەنیا لە رێگەی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی چەتەگەریی هەرێم و تێکدانی قەوارەی سیاسیی ئەم ئیمارەتەوە، دەتوانرێ لای کەم، نەوەکانی ئاییندە لە حوکمی قەرەقوشی میرنشینییە خەلیجییەکان( بارزانییەکان) رزگار بکرێن. هەموو ئەوانەی ئێستا لە ژیاندان، بە خەسارە، ئەژمارد بکرێن، بەس نەوەکانی ئاییندە رزرگار بکرێن، هێشتا خەڵکی کوردستان، لە دوورمەودا و لە سکەیڵی گەورەدا، براوەن. ئەمەش بە کۆمەڵێ حیزب دەکرێ کە خاوەنی گوتارێکی نیشتمانیی، عەقڵانیی و واقیعیی بن، لەگەڵ ئەو نوخبە و چالاکوانانەی کە تەجاوزی حەماقەتی نەتەوەییبوونیان( کوردایەتییان) کردووە.

PM:06:49:05/12/2018