لامەركەزیەت

عوبێد مام ڕەسوڵ

سیستەمی لامەركەزی لەسەربنەمای دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەنێوان دەسەڵاتی ناوەندی و دەسەڵاتە خۆجێیەكان بنیاتنراوە.
دەتوانین بڵێین  لامەركەزی بریتیە لە دابەشكردنی كارەكان لە نێوان ناوەند و دەسەڵاتە خۆجێیەكاندا ئەمەش بەو واتایە دێت كە دەسەڵاتە خۆجێیەكان هەڵدەستن بەڕاپەڕاندنی كاروبارەكان بەشێوەیەكی سەربەخۆیانەو، وەركردنی یاساو ڕێسای پێویست، بەمەرجێك ناكۆك نەبێت لەگەڵ بنەما دەستوریەكان، وەپێویستە سەرجەم دامەزراوەكان بەتەواوەتی (خازع)بن بۆ دەزگای چاودێری نیشتیمانی.

*.... جۆرەكانی لامەركەزیەت

۱ـ لامەركەزی جوگرافی: بریتیە لەدابەشكردنی دەسەڵات لەسەر بنەمای سنورێكی جوگرافیای دیاریكراو جا ئەو سنورە لە چوارچێوەی (هەرێم)دا بێت یان (پارێزگا)دا بێت، لەم جۆرە لامەركەزیەدا دانیشتوانی هەرێمەكان یان پارێزگاكان هەڵدەست بەهەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵاتە خۆجێیەكان.

۲ـ لامەركەزی وەزیفی: بریتیە لەدابەشكردنی دەسەڵات و بەرپرسیارێتیەكان لەسەر بنەمای ئاستەكانی بەڕێوەبردن و دامەزراوەكانی وەك( وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان ) ئەم جۆرە لە سیستەمی لامەركەزی دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی دامەزراوەكان بەهۆی زۆری كارەكان و كەمی كات جێ ببجێنەكردنی كارەكان لەكاتی خۆیدا.

۳ـ لامەركەزی سیاسی: بریتیە لە پرۆسەیەكی یاسای دەستوری كەلەسایەیدا دەسەڵاتەكانی (یاسادانان و جێ بەجێكردن و دادوەری) لەنێوان دەسەڵاتی ناوەندی و دەسەڵاتە خۆجێیەكاندا دابەشدەكرێت، ئەم جۆرە سیستەمە ناودەبرێت بە (سیستەمی اتحادی فیدڕاڵی).
حكومەتی اتحادی فیدڕاڵی لە ژمارەیەك حكومەتی ناوچەی پێك دێت كەهەریەك لەو حكومەتانە دەسەڵاتەكانی (یاسادان و جێ بەجێكردن و دادوەری)یان دەبێت، هەموو حكومەتە خۆجێیەكان بەیەكەوە حكومەتیێكی اتحادی فیدڕاڵی پێك دەهێنن، وەك وڵاتەكانی(سویسرا، ئەرجەنتین، مەكسیك، ئوستورالیا، هیند، بەڕازیل)

* ئەو هۆكارانەی كەكاریگەری هەیە لەسەر لامەركەزی
سیستەمەكانی بەڕێوەبردن ڕوبەڕوی چەندین هۆكاردەبنەوە كە كارگەری لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن دادەنێت و كاری تێدەكات دەتوانین بڵێین هۆكارە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان و ڕۆسنیری و جوگرافیاكان لەگرنگترین هۆكارەكانن.

*دەتوانین گرنگترین هۆكارەكان لەم خاڵانەی لای خوارەوە دا كورت بكەینەوە

۱ـ فەلسەفەی بەڕێوەبردن: ئەو فەلسەفەیەی كەووڵات پشتی پێدەبەستێت لە بەڕێوەبردنی ووڵاتدا تەواوی هەیە لەسەر دامەزراوەكانی ووڵات، بەشێوەیەك فەلسەفەی حوكمڕانی ووڵات ئەگەر دیكتاتۆری بێت ئەوا دەسەڵات مەركەزیەو بەرەو استبدادیە هەنگاو دەنێت، بەڵام كاتێك فەلسەفەی حوكمڕانی كراوەبێت ئەوا دەسەڵات ڕوەو لامەركەزی و بەشدری گەل لەكایەكانی ووڵاتدا هەنگاو دەنێت.

۲ـ بەشداری گەل: پێویستەگەل بەگشتی كە پێك دێت نەتەوەی جیاواز بەزۆرینەو كەمینەكانەوە مافی بەشداریان لە بەڕێوەبردندا پێ بدرێت، كەبەهۆیەوە دەتوانرێت یەك ڕیزی نیشتیمانی دروست بكرێت و، باشترین ڕێگەشە بۆ ڕوبەڕو بونەوەی ئەو مەترسیانەی كەڕوبەڕوی ووڵات ئەبێتەوە وەك (جیابونەوەو دابەش بوون)

۳ـ ڕۆشنبیری گشتی: كاتێك گەلێك لە ئاستێكی ڕۆشنبیری باڵادایە ئەوا ڕۆنبیری سیاسی باشتر گەشەدەكات و ئارەزوی گەل بۆ بەشداریكردن لە بەڕێوەبردندا بەرزدەبێتەوە، سییتەمی خۆ بەڕێوەبەریش یەكێكە لەڕێگەگرنگەكانی بەشداری گەل.

٤ـ فرەیی: بوونی فرەیی لە زمان و كلتورو ئاین و ئاینزاكان و مەزهەب و ڕۆشنبیری گشتیدا هۆكارگەلێكی گرنگن بۆ پەیڕەوكردنی سیستەمی لامەركەزی، ئەمەش لەپناو بەشداریكردنی هەموو لایەنەكاندا لە پرۆسەی بەڕێوەبردن و حوكمڕانیدا.

٥ـ فرەی لە ئامانج و مەبەستەكاندا: كاتێك هەموو پێكهاتەو لایەنەكان مەهام و ئامانجی جیاوازیان هەیە ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر پرۆسەی حوكمڕانی بۆ ڕزگاربوون لەم بارودۆخە لامەركەزی باشترین چارەسەرە.

٦ـ ژمارەی ئەو ڕێساو بڕیارانەی كە لەئاستەكانی كارگێڕی خوارەوەدا دەردەچێت و ماوەی دەرچونیان و زیادبوونی ژمارەیان و دووبارەوونەوەیان هۆكارێكی گرنگە لە بڵاوكردنەوەی زیادبوونی پێداویستی بەسیستەمی لامەركەزی لە بەڕێوەبردندا.

*گرنگترین بنەماكانی لامەركەزی:

۱ـبەشداریكردنی دەسەڵاتە خۆجێیەكان لە دیاریكردن و داینكردنی پێداویستیەكانی گەشەپێدانی هەرێمەكەیان لە ڕێگەی نوێنەرەكانیەوە.

۲ـ  چاودێریكردنی پلان و بەرنامە داڕێژراوەكان و چۆنێتی جێبەجێكردنیان لەلایەن نوێنەرە هەڵبژێراوەكانەوە لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەكاندا.

۳ـ دیایكردنی ڕۆڵ و ئەرك و كاری هەریەكە لە حومەتی ناوەندی و حكومەتە خۆجێیەكان لە پێناو دیاریكردنی بەرپرسیارێتی هەریەكەیان خزمەتگوزاریەكاندا.

٤ـ بەدیهێنانی زۆرترین داد پەروەری لە نێوان دەسەڵاتە خۆجێیەكاندا،وە پاڵپشتی كردنی دارای بۆ پڕۆژەو خزمەت گوزاریەكان بەمەستی نەهێشتنی جیاوازی لەنیێوا هەرێمەكان یان پارێزگاكان لە ڕوی گەشەكردن و بەرەو پێشووندا.

٥ـ پشت بەستن بەسیستەمێكی دارای چالاك داموو دەزگا خزمەتگوزاریەكان بە بەسەرچاوەی دارای و پاڵپشتی كردنیان.

*لایەنە باشەكانی لامەركەزیەت

۱ـ سیستەمی لامەركەزیەت جەخت دەكاتەوە لەسەر دابەشكردنی كارەكان لەسەر بنەمای پسپۆری و لێهاتووی .ئەمەش دەبێتەهۆكاری بەرزكردنەوەو باشكردنی ئەدای دام و دەزگا كارگێڕیەكان لە هەموو ئاستەكاندا.

۲ـ دەسڵاتە خۆجێییەكان ڕۆڵێكی گرنگ ئەگێڕن لەگەشەپێدانی ئابووری و فەراهەمكردن و ڕەخساندنی هەلی كار ،بۆتاكەكانی كۆمەڵگا لەڕێگەی ئاسانكاری و هاندانی وەبەرهێن بەمەبەستی خستنەگەڕی سەرمایەكانیان.

۳ـ دەسەڵاتە خۆجێیەكان خێراترو باشتر ئەتوانن ووڵامی داواكاریەكانی خەڵك بدەنەوە . چونكە زانیاری تەواو ووردیان لەسەر تەواوی پێك هێنەرە جیاوازەكانی سنورەكەی خۆیان هەیە.

٤ـ پەیڕەوكردنی لامەركەزیەت هۆكاری كەمكردنەوەی ڕۆتین و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی كات و كەمكردنەوەی تێچونە ،ئەمەش لەڕێگەی كەم كردنەوەی ئاستەكانی نامەو نامەكاری و وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرو بۆ هەركارێكی بچوك و گەورە.

٥ـ دەسەڵاتە خۆجێیەكان دەتوانن زۆر بەئاسانی چاكسازی لە دامودەزگاكانیاندا بكەن.چونكە ژمارەی دامەزراوەكانیان كەمن و بەئاسانی كۆنتڕۆڵ دەكرێن.

٦ـ لەدەسەڵاتە خۆجێیەكاندا ڕێگە بەتاكەكان دەدرێت ڵەدروستكردنی بڕیارو بڕیارداندا.ئەش دەبێتە هۆكاری ڕەخساندنی هەلی زیاتر بۆ داهێنان و نوێكاری لە بەڕێوەبردندا.

۷ـ بڕیاردان لەسەركاروبارە كارگێڕی و ئابوری و فەرهەنگیەكان لەدەسەڵاتە خۆجێیەكاندا واقیعی و گونجاوە، چونكە كاربەدەستان شارەزای تەواو زانیاری پێویستیان لەسەر كارو بارەكانی ناوچەكە هەیە.

٨ ـ لەدەسڵاتە لامەركەزیەكاندا دڵسۆزی و لایەنگری بۆ خێڵ و بنەماڵە كاڵ دەبێتەوە، لەبەرامبەردا دڵسۆزی بۆنیشتیمان زیاد دەكات، بەهۆی پەیڕەوكردنی داد پەروەری لە دابەشكرنی سەروەت و ساماندا.

۹ـ پەیڕەوكردنی لامەركەزیەت فاكتەرێكی گرنگە و دەبێتە هۆكاری دروستكردنی مل ملانێیەكی شەریفانە لەنێوان دەسەڵاتە خۆجێیە جیاوازەكاندا.

۱۰ـ تاكەكان سەرچاوەی گەشەكردن وبەرەو پێش چوونی دەسەڵاتە خۆجێیەكانن. بۆیەگرنگی زۆر بەچارەسەركردنی كێشەكانیان دەدرێت.

۱۱ـ دەسڵاتە خۆجێیەكان هەوڵی چالاكردنی ئابوریەكەیان دەدەن لەڕێگەی بنیات نانی پڕۆژەی ئابوری گونجاوی وا كەلەگەڵ پێداویستی ناوچەكەدا بگونجێت.
۱۲ـ دەسەڵاتە خۆجێیەكان هەوڵی پارەداركردنی پڕۆژە ستراتیجیەكان دەدات لەڕێگەی (باج و چرائب)ەوە كە پرۆسەی وەرگرتن و خەرجكردنی بەشێوەیەكی شەفافانە بەڕێوە دەچێت.

۱۳ـ تاكەكان هاكارو پشتیوانی دەسەڵاتە خۆجێیەكان دەبن لە سەرخستنی كاروبارەكانیاندا، چونكە هەست بە بەشداری ڕاستەقینە دەكەن لە بەڕێوەبردندا لەڕێگەی نوێنەرەكانیان لە ئەنجومەنە خۆجێیەكاند

* لایەنە خراپەكانی لامەركەزی:

۱ـ لاوازبوونی دەسەڵاتی ناوەند، كەئەمە دەبێتە هۆكاری لاوازبوونی پەیوەند و هەماهەنگی لە نێوان ناوەند و دەسەڵاتە خۆجێیەكاندا.
۲ـ زیادبوونی دەسەڵاتە خۆجێیەكان و تێپەڕین و بازدان بەسەر دەسەڵاتەكانی ناوەنددا.
۳ـ زۆر بوونی كەم و كوڕی دارای بەهۆی زۆری و دووبارەبونەوەی دام و دەزگاو دامەزراوەكان لە دەسەڵاتە خۆجێیەكاندا.
٤ـ پێویست بوون بە چاودێریەكی توندو تۆڵ و وورد لەسەر چالاكی دامەزراوە خۆجێیەكان.
٥ـ زیادبوونی لایەنگری بۆ سەربەخۆیی و زیادبوونی هەستی نەتەوەیی و دینی و مەزهەبی و ناوچەیی.
٦ـ تەشەنەسەندنی بیروكراتی.
۷ـ فرەیی لە بڕیاردانداو نەمانی ئاسایش و ئارامی لە ووڵاتد.


PM:01:05:17/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌