دابەشبکە و حوکم بکە
(Divide and rule)

عەبدوڵا حەوێز

- دابەشبکە و حوکم بکە یەکێکە لە تەکتیکە کۆنەکانی سیاسیەت بەمانای بەدەستهێنانی کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتدێت لەرێی دابەشکردن و پارچە پارچەکردنی نەیارەکانەتەوە بۆ چەندین پارچە کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵات و کاریگەریان بەرامبەر بەوە کەسە یان حیزبەی کە پلانەکە جێبەجێ دەکات. 

- ئەم تەکتیکە لەلایەن زۆرێک لە حوکمڕانە سەرکەوتووەکانی پێشوو بەکارهێنراوە، لەنێوشیاندا ناپلیۆن بۆنەپارت و جۆلیۆ سیزار و چەندانی تر، تەنانەت ئێستا لە سوریاش لەلایەن بەشار ئەسەد لە دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەکاردەهێنرێت.

- ئێستا لە کوردستان پارتی هەمان شت بەرامبەر بە یەکێتی دەکات و باری ناوخۆی یەکێتیش یارمەتیدەر بووە بۆ سەرکەوتنی ئەم پیلانەی پارتی: بۆ نموونە جیابوونەوەی سەرکردەکانی گۆران لە یەکێتی بە پلەی یەکەم بەهۆی ناکۆکی ئەم سەرکردانەبوو لە شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ پارتی، ئینجا هەرچەندە لەدوای وەفامی مام جەلال رەوشی یەکێتی بەرەو خراپی زیاتریش چوو بەڵام بەشێکی هۆکاری جیابوونەوەی بەرهەم هەر دەستەوەردانی پارتی بوو لە ململانێکانی ناو یەکێتی بە پشتیوانیکردن و نزیکبوونەوەی لە بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی و دژایەتی بەشێکی تر، ئینجا مەوزوعی دروستبوونی لیستەکەی شاسواریس لەناوچەی جێ نفوزی یەکێتی پەیوەندی بە دەستەوردانی پارتی هەیە، تەنانەت لە سەرکردایەتی ئێستای یەکێتیش پارتی کردوونی بە دوو پارچەوە بە پیشتیوانی و نزیکبوونەوە لە بەشێکیان کۆسرەت و نەجمەدین کەریم و تاراددەیەک مەلا بەختیار و دژایەتی قوتبەکەی تری ناو یەکێتی کە لەلایەن بافیل و لاهورەوە سەرکردایەتی دەکرێت
- وەک دەبینین ئەم تەکتیکی دابەشبکە و حوکم بکەی کە پارتی جێبەجێ کردووە تەواو سەرکەوتوو بووە چونکە پێشتر یەکێتی هەرەشەیەکی گەورەبوو لەسەر دەسەڵاتی پارتی چونکە هێزیان تەقریبەن بەقەدەریەک بوو و بەڵام ئێستا دوای پارچە پارچەبوونی ئەم حیزبە بۆ چەندین حیزبی بچووکتر دەبینین کە پارتی لە چاو ئەم حیزبانە زۆر بەهێزترە بە هەموویانەوە.

- تەبعەن بەشێکی تری ئەم تەکتیکە ئەوەیە کە نەهێڵێت ئەم حیزبانە دوای پارچە پارچەبووین هیچ هاوپەیمانیەتیەکی بەهێز پێک بهێنن چونکە ئەمەش رەنگە ببێتە هەرەشە بۆ سەر حوکمی ئەم پارتە، بۆیە دەبینین بۆ نموونە کە یەکێتی و گۆڕان هەوڵی هاوپەیمانیەتیاندا، بەشێکی سەرەکی سەرنەکەوتنی ئەم هاوپەیمانیەتیە پارتی بوو کە بێگومان بۆ ئەوەش دەبێت گلەیی لەم حیزبانە بکرێت نەک پارتی چونکە ئەم تەکتیکە لە سیاسەت تەواو شەرعیە و ئەم خەتایە لەم حیزبانەیە نەک پارتی.

AM:11:51:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 4166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌