وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم موچەخۆران

  2020-06-18  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا سەرجەم موچەخۆرانی هەژماری بانكیان بۆ بكرێتەوە بۆ ئەوەی لەو ڕێیەوە موچە وەربگرن.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەكان و وەزارەتەكانی كردووە، دەڵێت، لە چوارچێوەی بڕیاری لبیژنەی باڵای چاكسازی بڕیاریانداوە هەژماری بانكی بۆ موچە خۆران بكەنەوە.

ئەو وەزارەتە بڕیاریداوە ئەژمێری بانكی بۆ موچەخۆران و سودمەندانی بودجەی گشتی بكرێتەوە كە تا ئێستا ئەژمێری بانكیان نیە، بڕیارەكە بە مەبەستی وەرگرتنی موچەیە لەو ڕێگەیەوە.

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە پێویستە سەرجەم وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار نوسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری/ جوڵەی دراو بكە نبۆ جێبەجێكردنی كاری پێویست.


ڕیکلام