وەزیری پێشمەرگەی هەرێم: بە هیچ جۆرێک لێدوانم لەبارەی پرسی هاتنی سوپای تورکیا بۆ خاکی هەرێم نەداوە

  2020-06-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە هیچ لێدوانێكی لەبارەی هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هەرێم دابێت.

لە روونكردنەوەیەك كە نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، رەتیدەكاتەوە شۆڕش ئیسماعیل هیچ لێدوانێكی لەبارەی پرسی هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هەرێم دابێت و دەڵێت ئەو هەواڵانە "مەبەستدارن".

سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە دەشڵێت: بڵاوكردنەوەی هەواڵی لەو شێوەیە پەیوەندی بە وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیە و بەرێزیان بەهیچ جۆرێك لێدوانی لەو جۆرەی بۆ هیچ میدیایەك نەداوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراق و بەشێكیش لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكەوە ئیدانە كراوە، بەڵام هەرێمی كوردستان تا ئێستا هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە.


ڕیکلام