تەندروستی عێراق: کۆتایی ئەم هەفتەیە پێکوتەکەی ڕوسیا لە عێراق بەرهەم دەهێنرێت

  2020-06-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حسین تمیمی وەزیری تەندورستی عێراق ئاشکرایکرد، دەستکراوە بە دروستکردنی پێکوتەکەی ڕوسیا بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق و کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەست دەبێت.

تیمیمی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی حکومەت ڕایگەیاند "لە عێراق دەستکراوە بە دروستکردنی ئەو پێکوتە ڕوسییەی کە بۆ چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت و کۆتایی ئەم هەفتەیە پێکوتەکە بەردەست دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیران فەرمانیکردووە بە خستنەوەگەڕی سەرجەم ئەو نەخۆشخانانەی کە لە کار وەستاوون.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕوسیا ڕایگەیاند، پێکوتەیەکی دروستکردووە بۆ چارەسەکردنی تووشبوانی کۆرۆنا و مۆڵەتی بەکارهێنانیشی وەرگرتووە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش وەزارەتی تەندروستی عێراق جەختیکردەوە، لیژنە ڕاوێژکارییەکانی وەزارەتی تەندروستی تاوتوێی پێکوتە ڕووسیەکە دەکەن و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا و عێراق لەڕێگەی بازنەیەکی تەلەفزیۆنی داخراوەوە گفتوگۆیانکرد، دەربارەی پڕۆتۆکۆلەکانی تایبەت بە چارەسەکردنی تووشبوانی کۆرۆنا.



ڕیکلام