ترۆزی یەكێك لەو بەرهەمە روەكیانەیە كە زۆرتر وەك میوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و لە سەرەتای وەرزی گەرمادا ساڵانە بەرهەم دێت و سودێكی زۆری خۆراكی هەیە.
ترۆزی دەوڵەمەندە بە كارۆتین و سیلیلۆزو ترشی ئەمینی مرۆڤ لەچەند نەخۆشییەك دەتپارێزێت كە گرنگترینیان پاراستنی گورچیلەیە لەگەڵ سیستەمی میزەڕۆ.
سودەكانی ترۆزی:
پەڵەو زیپكە ناهێڵێت
رێگە لە خوێنبەربوون دەگرێت
دژ ژەهراویبوون و هەوكردنی گەدەیە
سووڕی خوێن چالاكدەكات
گورچیلە و میزەڵان پاك دەكاتەوە
ترشەڵۆكی میز ناهێڵێت
گەرمی و سووتانەوەی گەدە و جگەر ناهێڵێت
ماسولكەكان دەپارێزێت
فشاری خوێن دابەزێنێت
پلەی گەرمی لەش رێكدەخات