کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکى تەقەکردندا لە شاری سلێمانی کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون .
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى سلێمانى بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، رووداوى تەقەکردنەکە لەنێوان چەند گەنجێک بووە لە نزیک یاریگاى چیاى شارى سلێمانى.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، کەسێک کوژراوە و سێ کەسى دیکەش بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا هۆکارى تەقەکردنەکە نەزانراوە .
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هێزەکانى پۆلیس چوونەتە شوێنى تەقەکردنەکە و دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە .