بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، سێ کەسی دیکە لە قەزاکە تووشی کۆرۆنا بوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە تاقیگەی سەنتەری روبەڕوبوونەوە
و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ، پشکنین بۆ سێ کەس کراوە و دەرکەوتووە کە هەر
سێ کەسەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێن.
ئاشکراشیکرد، ئەو
تووشبووانە بریتن لە دوو پیاوی تەمەن ٢٨ و ٧٠ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ٥٤ ساڵ.
ئەوەشی خستەڕوو،
پیاوەکان دانیشتووی چەمچەماڵن و ئافرەتەکەش دانیشتووی ناحیەی تەکیەیە.
بەڕێوەبەرایەتی
تەندروستی چەمچەماڵ راشیگەیاند، هەر سێ تووشبووەکە نیشانەی نەخۆشی کۆرۆنایان هەیە
و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.