سعودیە: حەجی ئەمسال تەنها بۆ ناوخۆ و بەشێوەیەكی زۆر دیاریكراویش دەبێت

  2020-06-22  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی حەجی سعودیە ڕایگەیاند، فەریزەی حەجی ئەمساڵ بە ژمارەیەكی زۆر دیاریكراو ز بۆ سەرجەم ئەو ڕەگەزە جیاجیانە دەبێت كە لەناوخۆیی شانشینی سعودیە نیشتەجێن .

وەزارەتی حەجی سعودیە جەختیكردووەتەوە، هۆكاری ئەو بڕیارە لە پێناو ئەنجامدانی فەریزەكانی حەج بەشێوەیەكی دروست و ڕ]نماییە پێویستەكانی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی مرۆف و خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا .

سالانە لە وەرزی حەجدا زیاتر لە دوو ملیۆن موسڵمان لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوودەكەنە سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.



ڕیکلام