ئەمڕۆ لە سلێمانی تەرمی چوار كەس كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەخاكسپێردراوە

  2020-06-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی، گیان لەدەستدانی چوار كەسی راگەیاند كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.



عەبدوڵا شێخ ئەحمەد، رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ناشتووە كە دوو پیاو و دوو ئافرەت كە یەكێكیان خەڵكی كەلار بووە.

ناوبراو روونیشیكردووەتەوە، ناشتنی ئەو چوار تەرمە بە پێی شەرعەتی ئایینی ئیسلام و رێنماییە تایبەتەكانی تەندروستی بووە بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێٍستا لە شاری سلێمانی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 102كەس، تا ئێٍستاش لە شارەكە دوو هەزار و 955 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و 745 كەسیان چارەسەر كراون.

لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش كۆی تووشبووان گەیشتووەتە چوار هەزار و 164 كەس و لە نێویاندا یەك هەزار و 467 كەس چارەسەر كراون و 122كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ڕیکلام