زیاد حازم پسپۆڕی تەندروستی عێراقی وتی " ئاڤیڤاڤێر" یەکێکە لەو دەرمانانەی کە لە لایەن کۆمپانیایەکی ژاپۆنییەوە لە ساڵی ١٩٩٥ بەرهەم هاتووە و لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆناش بڵاوبووەتەوە بەشێوەتەکی فەرمی لە روسیا گەشەی پێدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە ٩٠٪ی ئەو نەخۆشانەی پەتاکە سەرەتای بووە لە گیانیاندا، دوای بەکارهێنانی ئەو دەرمانە بۆیان چاکبوونەتەو.
لە روسیا کاریگەریی دەرمانەکە دەرکەوتووە و بەشێوەیەک ڕێژەی تووشبوونی کەمکردووەتەوە و تا ئێستا ٢٠ هەزار کەس بەهۆیەوە چاکبوونەتەوە.
زیاد حازم ئاشکرایکرد "تیمێکی تەندروستی عێراقی بەم نزیکانە سەردانی روسیا دەکەن، بۆ ئاگاداردوون لە چۆنێتی تاقیکردنەوەی دەرمانەکە.
جەختیشیکردەوە دەرمانەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەردەست دەبێت،کە بە هیچ شێوەیەک لە دەرمانخانەکاندا بەردەست نابێتمبەڵکو تەنها لە دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستیدا بەردەست دەبێت.
وتیشی "بەهۆی ئەوەی مافی دروستکرددنیمان نییەم بۆیە دەرمانەکە بە هیچ شێوەیەک لە عێراقدا دروست ناکرێت، بەڵکو مادە خاوەکەی دەهێنرێت و دەخرێتە کەپسولەوە" واتە وەک حەب دەدرێت بە نەخۆش.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووداوەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی روسیا لەڕێگەی بازنەیەکی تەلەفزیۆنی داخراوەوە کۆبوونەوەیەکیان سازکردم بۆ جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆلێکی هاریکاریی هاوبەش بۆ هاوردەکردنی دەرمانەکە بۆ عێراق.