وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە سەربازێكی وڵاتەكەی كوژراوە و دوانی دیكەش بریندار بوون، كە لە سنوری توركیاوە لەگەڵا ئێران تەقەیان لێكراوە .
وەزارەتی بەرگری توركیا هیچ ئاماژەیەكی نەكردووە بە سەرچاوەی تەقەكردنەكە .
ڕوونیكردووەتەوە، لە كاتی تەقەكردنەكەدا سەربازەكانی توركی لە ئەركی چاودێریكردنی سنورەكەدا بوون .
ماوەی هەفتەیەك زیاترە سوپای توركی ابە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە هێرشێكی گەورەی بۆ ناوچە سنورییەكانی باشوری كوردستان دەستپێكردووە و تا ئێستا بەهۆیەوە 5 هاوڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەك گوند و ناوچەی ئاوەدانی ناچار بوون شوێنەكانی خۆیان جێبهێڵن .