توێژینەوەیەك: خۆری هاوین لە 90% ڤايرۆسی كۆرۆنا دەكوژێت لە 30 خولەكدا

  2020-06-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
توێنەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، تیشكی بەهێزی خۆر دەبێتە هۆی شیكردنەوەی فایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 30 خولەكدا .

ئەو پسپۆڕانە پێیان وایە شەپۆلی گەرمیای ئەم هەفتەیة دەكرێت یاریمەتیدەر بێت لە كەمكردنەوەی رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە ، چونكە تیشكی خۆری بەهێز دەتوانێت لە ماوەی 30 خولەكدا ڤایرۆسەك بكوژێت .

سەرباری ئەوەی كۆبوونەوە و قەرەباڵغییەكان پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی رێژەی گواستنەوەی پەتاكە، بەڵام ئەو توێینەوەیەی كە زانایان بواری ڤایرۆس لەناو سوپای ئەمریكا و فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەو وڵاتە ئەنجامیان داوە، دەریدەخات تیشكی خۆر دەبێتە هۆی كوشتنی فایرۆسەكە لە كەشوهەوای ئازاددا لە ماوەیەكی زۆر خێرادا، بە مانای ئەوەیە خەڵك لە دەرەوە لەو كاتانەدا پارێزراوترن .

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، 30 خولەك لە تیشكی راستەوخۆی خۆر بەسە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە بە ڕێژەی لە 90%، ئەوەش بە مانای ئەوەیە ئەگەر كەسێكی نەخۆشی پەتای كۆرۆنا لە كاتی كۆكە و پژمیندا دەردراو لە دەمیەوە دەربچێت ، ئەوا زۆر بە خێرای شی دەبێتەوە و لە ماوەی 30 خولەكەدا هیچ زیانێكی نامێنێت .

توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە تیشیكی خۆر بە تایبەت لەم كاتەی ساڵدا زۆر كاریگەریی هەیە، چونكە تیشكی خۆر بەشێوەیەكی بەرچاو بەر هێلەكانی پانی دەكەون لەسەر زەوی .

تویژینەوەكە ئاشكرایكردووە، لە وەرزی پایزدا كە تیشكی خۆر كەمێك لاواز دەبێت كوشتنی فایرۆسەكە پێویستی بە كاتژمێرێك و 17 خولەك هەیە بۆئەوەی مەترسیەكەی نەمێنێت لە هەوای دەرەوەدا، بەڵام لە بەهاردا ماوەكە پێویستی بە سێ كاتژمێر هەیە تا هێزی ڤایرۆسەكە پەكبخات .

بەڵام لە وەرزی زستاندا ئەگەر خۆر بەدەرەوە بێت، ڤایرۆسەكە توانای مانەوەی هەیە بۆ زیاتر لە 5 كاتژمێر، لە كاتێكدا لە ناوەوەی شوێنە داخراوەكان چەند ڕۆژێك ئەگەری مانەوەی هەیە .

بە گوتەی ئەنجامدەرانی توێژینەوەكە ڕێوشوێنەكانی قەدەغەكردن و ناچاركردنی هاوڵاتیان لە ماڵەوە لەم وەرزەدا، ئەگەری بڵاوبوونەوەی  زیاترە، بە تایبەت لە ناو نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی و خانەكانی بەساڵاچووان .

ئاماژەیان بەوەشكردووە، كەسانی ساغ ئەگەر ڕۆژانە خۆیان بۆ ماوەیەك بدەنە بەر تیشكی خۆر،كەمتر توشی فایرۆسەكە دەبن و سیستمی بەرگریشیان بەهێزتر دەبێت .



ڕیکلام