ئەفسەرانى هاتووچۆ سەبارەت بە دواکەوتن و کەمکردنەوەی موچە یاداشتێکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتیەکە کرد و داوا دەکەن پێداچوونەوە بەبڕیارەکەدابکرێت.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەفسەرانى هاتووچۆى سلێمانى ناوەرۆکى یاداشتەکەیان خستەڕوو کە تیایدا داوایانکرد حکومەت پێداچوونەوە بەبڕیارى کەمکردنەوە و دەستکاریکردنى موچەدا بکات و رەچاوى کارمەندان و ئەفسەران بکرێت.
نیگەرانى ئەفسەران و کارمەندان دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارى حکومەتى هەرێم کە لە 21ى ئەم مانگە بریاریدا بەبڕینى بەشێک لە موچەى فەرمانبەران درا.
ئاماژەیان بەوەکرد، زیاتر لە 100 رۆژە تەنها یەک موچەیان پیدراوە و دوا دەکەن موچەکانیان لە وادەى خۆیا و بە 30 رۆژ جارێک پێبدرێت، هاوکات پالپشتى خۆشیان بۆ چاکسازى راستەقینە دەربڕى بەو مەرجەى ەست بۆ موچەى فەرمانبەرانى راستەقینە.