کاتژمێر ۱۱ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چالاکوانێکی ناحیەی شیلادزێ بەناوی قەهرەمان شوکری، لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە .
زێرەڤان بانسری، برای چالاکوانە دەستگیرکراوەکە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان) ی ڕاگەیاند، هێزێکی ئاسایش هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و براکەیان ڕفاندووە ، ناوبراو وتیشی هیچ بەڵگە یاخوت بڕیارێکی دادوەر بۆ دەستگیرکردنی براکەی لای ئەو هێزە نەبووە ە بەبێ ئەوەی هۆکاری دەستگیرکردنیشی بۆ ئێمە دیاربکەن براکەیان لەماڵەوە دەرهێنا و بردیان .
زێرەڤان بانسری وتی تا ئێستاش نازانین ئەو هێزە قەهرەمانیان بۆ کوێ بردووە و چارەنووسیشی دیار نیە .
ژیان زانیویەتی قەهرەمان شوکری یەکێک بووە لە ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکەی شیلادزێ و پێشتریش بەشداریی کردووە لە زۆربەی ئەو چالاکی و گردبوونەوانەی کە لە دژی لەشکرکێشی و بوردوومانەکانی تورکیا لەسەر ناوچەکەیان.
مازن شەنگالی- دهۆک