یۆنان: ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە بەرامبەر هەر دەستدرێژیەکی تورکیا

  2020-06-27  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان


حكومەتی یۆنان ئامادەباشی خۆی ڕاگەیاند، بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی لەبەرامبەر هەر ئاڵۆزیەكی وڵاتەكەی كە لەگەڵ توركیادا بێتە ئاراوە .

"ئەلكیفیادیس ستیفانیس" وەزیری بەرگری یۆنان خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیای تۆمەتبار كرد بە هەڕەشەكردن لە وڵاتەكەی كردووە و لە هەمان كاتیشدا داوای گفتوگۆی لێدەكات .

وەزیری بەرگری یۆنان جەختیكردەوە، حكومەتی وڵاتەكەی لەسەر هەموو ئاستەكان بەرگری لە هەڵوێستی نیشیتمانی خۆی دەكات و لە هەمان كاتیشدا لە ئامادەباشیدا بۆ هەر پێشهاتێك لەسەر هەموو ئاستەكان .

ئەو لێدوانانەی وەزیری بەرگری یۆنان لە كاتێكدایە لە دوو ڕۆژی رابردوودا هێزەكانی یۆنان لە ناوچەیەكی دەریایی نزیك بەو ناوچەیەكی كە توركیا و حكومەتی لیبیا ڕێككەوتنیان لەسەر كردووە بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی، مانۆڕێكی سەربازیی ئەنجامداوە .

لە لایەكی ترەوە وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕایگەیان، وڵاتەكەی خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێزە بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی بەشێوەیەكی كاریگەر .

ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی یۆنان لە كاتێكدایە ، گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست لە پەرەسەندندایە، بە تایبەت دوای زیادبوونی ئاڵۆزیەكانی ناوخۆیی لیبیا، كە توركیا كۆكەكی سەربازیی دەكات بە حكومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا .

جگە لەوەش سەرباری ناڕەزایی هاوسێكان بە تایبەت یۆنان، تا ئێستاش ناكۆكییەكان بەردەوامە لەسەر پرۆژەكانی گەڕان و پشكنینی نەوت و گازی سروشتی لە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە نزیك كەنارە ئاوییەكانی قوبرس لە لایەن توركیاوە .