ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

  2020-06-27  | 
جیهانی
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیهان 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاند و زیاتر لە 498 هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO ) لە دواین ئاماری خۆیدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا وەکوو ئەمڕۆ، 10 ملیۆن و پێنج هەزار و 710 کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 بوون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا 498 هەزار و 996 کەس لە جیهاندا گیانایان لەدەستداوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئاشکراشیکردووە، لە کۆتایی مانگی دیسەمبەری رابردوو کە کۆرۆنا سەریهەڵداوە، تا ئێستا 5 ملیۆن و 414 هەزار و 897 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە رێژەی زیاتر لە 50%ی تووشبووانە .

رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO ) راشیگەیاندووە، لەئێستادا زیاتر لە 57 هەزار تووشبووی کۆرۆنا باری تەندروستییان ناجێگیرە کە رێژەی 1%ی تووشبووان دەکات، لەبەرامبەردا چوار ملیۆن و 34 هەزار و 117 تووشبوو، واتە 99%ی سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا باری تەندروستییان جێگیرە و بەرەو باشبوونەوە دەڕۆن.



ڕیکلام