وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا: بەم نزیكانە كۆمەكی پزیشكی ڕەوانەی عێراق دەكەین

  2020-06-28  | 
دۆسیە:  کۆرۆنا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبیّژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار، فەرمانیكردووە بە ئامادەكردنی كۆمەكی پزیشكی بۆ ئەوەی لە نزیكترین دەرفەتدا ڕەوانەی بكەن بۆ عێراق .

دوای ئەوەی ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، هەر كاتێك هاوكاریی و كۆمەكە پزیشكییەكانی توركیا بگەنە عێراق ، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرو كەمبوونەوە دەچێت .

لە وەڵامی ئەو تویتەشدا ئیبراهیم كاڵن، وتەبیّژی سەرۆكایەتی توركیا لە تویتێكدا خۆیدا لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار، ئامادەكاری دەكرێت بۆ ناردنی كۆمەكی پزیشكی بۆ عێراق .

ئاماژەی بەوەشكردووە بەم نزیكانە ئەوكۆمەك و هاوكارییانە ڕەوانەی عێراق دەكرێت و توركیا هەمیشە لە پاڵ برا توركمانەكانی عێراقدا دەوەستێتەوە .