عێراق.. بێ ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران هیچ پۆستێكی ئیداری پارێزگاكان گۆڕانكاریان تێدا ناكرێت

  2020-06-28  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیی عێراق فەرمانیكردووە هیچ گۆڕانكارییەك لە پۆستە ئیدارییەكارییەكانی پارێزگاكاندا بەبێ گەڕانەوە بۆ خودی خۆی ڕێگە پێدراو نییە .

لە نوسراوێكدا كەبە پەلە و دەستبەجێ لە لایەن سەرۆكایەتی دەستەی باڵای هەماهەنكی پارێزگاكانەوە دەرچووە و ئاڕاستەی نوشینگەی پارێزگارەكان كراوە و ئاماژەی كردووە بە نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە نابێت بێ گەڕانەوە بۆ خودی سەرۆك وەزیران، هیچ گۆڕانكارییەك لە چەند پۆستێكی پارێزگاندا بكرێت .

لە نوسراوەكەدا ئاماژە كراوە بە پۆستی هەر یەكە لە پۆستی "جێگری پارێزگار و قائیمقام و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی تەندروستی و پەروەردە و وەبەرهێنان "

لە كۆتایی نوسراوەكەدا ئاماژەی كردووە بەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە پۆستی گرنگن لە پارێزگاكاندا و نابێت بێ وەرگرتنی مۆڵەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هیچ گۆڕانكارییەكیان تێدا بكرێت .



ڕیکلام