گۆڕان و كۆمەڵ لە شاری هەولێر لە كۆبوونەوەدان

  2020-06-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک لەمەوبەر شانێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی رێكخەری گشتی، سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد و لە مەكتەبی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە.

شاندەكەی بزوتنەوەی گۆڕان پێکھاتووە لە عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی و جەلال جەوهەر و برزۆ مەجید، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و چەند بەرپرسێكی دیكەی بزوتنەوەكە.

سەردانەكە بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەبارەی رەوشی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەكان و دۆزینەوەی رێگاچارەی دەربازبوون.

شاندەكەی گۆڕان لەلایەن عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و محەمەد حەكیم كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ و چەند بەرپرسێكی دیكەی حزبەكە پێشوازیان لێكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات و پرسی رێككەوتنیان لە حكومەتی هەرێم گفتوگۆ بكەن لەگەڵ دۆخی ئێٍستای هەرێمی كوردستان و رێگاچارەسەرەكانی بەردەم حكومەت باسی لێوە بكرێت.


ڕیکلام