شاندێكی باڵای یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی لەھەولێر كۆدەبێتەوە

  2020-06-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای یەكێتی لە شاری هەولێر سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بكات و لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی پرسی چاكسازی و دۆخی هەرێمی كوردستان تاوتوێ بكەن.

وابڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵيبانی هاوسەرۆكی ئەو حزبە لە شاری هەولێر سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی بكات.

سەردانەكەی یەكێتی دوای ئەوەهات پێشتر لەلایەن مەكەتەبی سیاسی ئەو حزبەوە بڕیاریدا بوو سەردانی سەرجەم حزبەكانی هەرێمی كوردستان بكات و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و پرسی موچە و دۆخی دارایی لەگەڵ پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبونەوەكە دەبن.

ئەوەش وای ئەوەهات كە 27ی ئەم مانگە شاندێكی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی لە سلێمانی كۆبونەوە.


ڕیکلام