بەیانی ئەمڕۆ گەنجێك لە شاری سنە بەهۆی تاوانی كوشتن لەسێدارە درا

  2020-06-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سزای لەسێدارەن بەسەر بەندكراوێكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ كرا تاوانەكەشی بەهۆی دۆسیەی سیاسیەوە نەبووە.


رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سزای لەسێدارەدان بەسەر بەندكراوێكی كورد بە ناوی محەمەد عەزیز مەحمودی لە بەندینخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ كراوە.
ئەو كەسەی ئەمڕۆ لەسێدارەدراوە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵكی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوایە، دوو ساڵ پێش ئێستا بەهۆی ئەوەی كەسێكی دیكەی خەڵكی گوندەكەی بە ناوی دیاكۆ كەریمی كوشتبوو دەستبەسەر كرابوو.
بەهۆی ئەوەی لێخۆشبوونی كەسوكاری كوژراوەكەی نەبوودەزگای دادوەری ئێران بڕیاری لەسێدارەدانەكەی بەیانی ئەمڕۆ جێبەجێ كرد، پێشتریش چالاكوانان و خەڵكی ناوچەكە لە هەوڵدابوون بۆ ئەوەی لێخۆشبوونی كەسوكاری كوژراوەكە بەدەستبهێنن بەڵام هەوڵەكان بێ ئاكام بوو.


ڕیکلام