ئەو وتیشی، تەندروستی دایكەكە و منداڵەكە زۆر باشە و بەشێوەیەكی زۆر سروشتی دوور لەنەشتەرگەری لەدایكبووە، دایكی منداڵەكە تووشبووی كۆرۆنایە، بەڵام منداڵەكە بەپێچەوانەی دایكی هیچ كێشەیەكی تەندروستی نیە ولەماوەی 48 كاتژمێری دیكە پاش دڵنیابوونەوەی تەواو لەتەندروستی خۆی و دایكی كە لەئێستادا دایك ومنداڵەكەش تەندروستیان باشە، منداڵەكە ڕادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە.
تۆڕی هەواڵی ژیان زانیویەتی كەسوكاری ئەو منداڵە بڕیاریانداوە ناوی منداڵە تازە لەدایك بووەكەیان بنێن كۆرۆنا و بەوەش یەكەم منداڵ دەبێت لە عێراقدا بەو ناوەوە ناوبنرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی پێشووش منداڵێكی دیكە لە دایكبوو لە دایكێكی هەڵگری ڤایرۆسەكە بەڵام منداڵەكە بەهەمانشێوە هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوو.
بۆیەكەمجار لە مانگی شوباتدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هاربین لە باكوری رۆژهەڵاتی چین، ژنێكی تووشبوو بە كۆرۆنا منداڵێكی بوو كە تووشبووی ڤایرۆسەكە نەبوو.