ئێران.. لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 11 دیکەش بریندار بوون

  2021-06-19  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەر، کە سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی لە شوێنێکی دوورە دەستەوە دەگواستەوە، کەسیک گیانی لە دەستداوە و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.

قاسم سولەیمانی دەشتەکی، پارێزگاری خوزستان دەربارەی ڕوداوەکە ڕایگەیاند، هەلیکپۆتەرەکە لە نزیک  شاری دیزفول کەوتووەتە خوارەوە  و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، چونکە دۆخی تەندروستی هەندێکیان مەترسیدارە.



ڕیکلام