تەندروستی پێنجوێن بۆ ژیان: دۆخی تەندروستی پێنجوێن ئارامە و حاڵەتەكانی كۆرۆنا زۆر كەمبوونەتەوە

  2020-06-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری تەندروستی پێنجوێن، رایگەیاند دۆخی تەندروستی پێنجوێن ئارامیەكی بەخۆیەوە بینیوە حاڵەتەكانی تۆماركردنی كۆرۆنا زۆر كەمبووەتەوە بەشێوەیەكە لە حاڵەتی وەستاندایە.

خالید عەبدوڵا، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی رایگەیاند: رەوشی تەندروستی پێنجوێن ماویەەكە ئارامی بەخۆیەوە بینیوە و حاڵەتی تووشبوونی نوێی كۆرۆنا كەمترە و دۆخەكە تا سنورێكی باش جێگیر بووەتەوە.

ئەو روونیكردەوە لە رابردوودا دۆخی تەندروستی شارەكە مەترسیداربوو لە تووشبوون بە كۆرۆنادا زۆرترین ژمارەی تۆمار كردبوو بۆیە بوو بووە ناوچەی سوور، بەڵام ئێٍستا دۆخەكە ئارامترە و ژمارەی تووشبووی نوێ زۆر زۆر كەم بووەتەوە و تەنها پێنج نەخۆشیش لە شاری سلێمانی ماونەتەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی پێنجوێن راشیگەیاند: لە كۆی تووشبووان كە 256 حاڵەت بووە 170 كەسیان چاكبوونەتەوە و نزیكەی 40 نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی پێنجوێن ماونەتەوە و بەشێكیشیان لە ماڵەكاندا كەرەنتین كراون، دەتوانم بڵێم تۆماركردنی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە حاڵەتی وەستاندایە بە شێوەیەكی وا كەم بووەتەوە.


ڕیکلام