منداڵێكی چوارساڵان بە ئۆتۆمبێلێكەوە کەوتە ناو ئاوی سیروان و گیانی لەدەستدا

  2020-06-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند مناڵێكی تەمەن چوار ساڵ بە ئۆتۆمبێلێكی جێب چیرۆكیەوە کەوتۆتە ناو ئاوی سیروانەوە و منداڵەكە گیانی لەدەستدا.

بەرزان عوسمان رایگەیاند: كاتژمێرنۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی سەردانكردنی ئاوی دەریاچەی سیروان، خێزانێك دەچنە نزیك دەریاچەكە لەنزیك گوندی ئیمامی زامن ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب چیرۆكی - رەنگ رەشیان پێ بووە، دەكەوێتە ناو دەریاچەكە، مناڵێكی تەمەن چوارساڵی تێدا بووە، لەناو ئاوەكەدا دەخنكێت.

ناوبراو روونیشیكردەوە، تیمەكانی بنكەی پۆلیسی سیروان و بنكەی بەرگری شارستانی سیروان و دانیشتوانی گوندەكە، تەرمی مناڵەكە و ئۆتۆمبێلەكەیان دەرهێنایەوە و تەرمەكەش رەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كرا.


ڕیکلام