حكومەتی هەرێم: لە گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبین بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن

  2020-06-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای كۆبونەوەی شاندی دانوستانكاری هەریم لەگەڵ سەرۆكی حكومەت رایانگەیان لە گفتوگۆكانیان بەردەوام دەبن لەگەڵ بەغداد تا دەگەنە رێككەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لە گەڵ شاندی دانوستانكاری هەرێم لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، باسی لەكۆتا سەردانی شاندەكەی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا كرد و ئەنجامی گفتوگۆكان و پێشنیارەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی روونكردەوە.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا مەسرور بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆكان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێك كە ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت.

ئەو وتیشی، ھەرێمی كوردستان داكۆكی و پێداگیریی لە مافە ڕەواكانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەكات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناكات.


ڕیکلام