دادگای عێراق بڕیاری لێبوردنی بۆ رافیع عیساوی وەزیری پێشووی دارایی دەركرد

  2020-06-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاری ئازادكردنی كاتی بۆ ڕافیع عیساوی وەزیری دارایی پێشووی عێراق دەركرد لەسەر ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی كرابوو .

ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی لە زاری ئەنجومەنی بالاِی دادوەرییەوە بڵاویكردەوە "دادگای لێكۆڵینەوە تایبەت بە دۆسیەكانی هیرۆر لە ڕەسافە، لێكۆڵینەوەكانی لەگەڵ رافیع عیساوی وەزیری دارایی پیِشووی تەواو كردووە، كە ماوەیەك لەمەوبەر خۆی رادەستی لایەنە پەیوەندارەكان كردبۆوە .

ئەنجومەنی دادوەریی ئاماژەی بەوەكردووە "بەهۆی ئەوەی تاكە بەڵگە لەدژی عیساوی لەو دۆسیانەدا وتەی وەرگیراوی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بووە و دوای شلە كاتی تۆماركردنی قسەكانی وەك شاهید لەسەر عیساوی پەشیمان بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە و لەبەر نەبوونی بەڵگەی تەواو لە دژی تۆمەتبار كە بە گوێرەی یاسای روبەروبوونەوەی تیرۆر دادگایی كرابوو، بەهۆی نەبوون بەڵگە بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەرچووە و داواكەش بەشێوەیەكی كاتی داخراوە .

بەڵام لەو داوایانەی كە بە گەندەڵای ئیداری تاوانبار كراوە و برٍیاری دادگایان لەسەر دەرچووە، بەهۆی ئەوەی خۆی ڕادەستكردووەتەوە و تانەشی داوە لەو بڕیارانەی دادگا كە لە دژی دەركراوە، تانەكانی بەگوێرەی یاسا قبوڵكراوە و بە كەفالەتی شەخسی كە دواتر لەبەردەم دادگا ئامادەبێتەوە لە ئێستادا ئازاد كراوە .

هاوكات دادگا دوای وردبینیكردنی دۆسیەكانی كە لەسەری كراوەتەوە وادەیەكی نوێی بۆ دادگاییكردن بۆ دیاری دەكات، بۆئەوەی بە گوێرەی یاسای تۆمەتبار و لاینەكانی دیكەی داوا و پاریزەری تۆمەتبار ئامادەبن لە بەردەم دادگا .

رافیع عیساوی لە ساڵی 1966 لە قەزایفەلوجەی سەر بەپارێزگای ئەنبار لە دایك بووە و لەساڵی 1990 كۆلێژی پزیشكی بەغدای تەواو كردووە .

لە ساڵی 2005 لەسەر لیستی بەرەی تەواوفوقی عێراقی سونەكان بووەتە ئەندامی پەرلەمان .

لە ساڵی 2006 بۆ 2007 وەزیری دەوڵەت بووە بۆ كاروباری دەرەوە

لە ساڵی 2008 پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە .

لە ساڵی 2010 متمانەی پەرلەمانی وەرگرتووە و بووەتە وەزیری دارایی

لە ساڵی 2014 دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە و تۆمەتبار كراوە بە تیرۆر و گەندەڵی دارایی و ئیداری و لە لایەن دادگاوە بە غیابی بۆ دەرچووە و لەو كاتەوە تا ئەم ماوەیەی رابردوو  لە دەرەوەی وڵات بووە.



ڕیکلام