ئەنجومەنی وەزیرانی عێرا قلە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی 50 ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی .
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای تاوتوێكردنی دۆخی بڵابوونەوە و چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بودجەیەكی 50 ملیار دیناری بۆ كاروبارەكانی وەزارەتی تەندروستی لە روبەرٍوبوونەوەی قایرۆسی كۆرۆنا .
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختیكردەوە، حكومەت هەموو تواناكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە و كەمكردنەوەی ڕێژەی تووشبوان .
ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەیەی دوو هەفتەیە ڕیژەی تووشبوون بە فایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق ە بەرزبوونەوەدایە و دامەزراوە تەندروستییەكانی ئەو وڵاتەی ڕوبەڕوی قەیرانێكی راستەقینە كردووەتەوە .