بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران لەبارەى چەند پرسێکى گرنگ کۆبێتەوە و تەوەرێکى کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەرهه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی.
جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م به ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات .
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پرۆسه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و بەغدا و هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی، پرۆگرامی بایۆمه‌تری له هه‌رێم دەکرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەى پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج، پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری.