فراكسیۆنی نەوەی نوێ فۆرمی رەتكردنەوەی خانەنشینیان پڕكردەوە

  2020-07-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نەوەی نوێ وەك یەكەم فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان خانەنشینی پەرلەمانتاری بەێوەیەكی فەرمی رەتكردەوە و ئەمڕۆ فۆرمی رەتكردنەوەی خانەنشینیان پڕكردەوە.

فراكسیۆنی نەوەی نوێ دوای پڕكردنەوەی فۆڕمی رەتكردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: ئەویە كردوومانە مەبدەئی حزبەكەمانە. 
لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا فراكسیۆنی نەوەی نیۆ رایگەیاند یاسای خانەنشینی سەرجەم پەرلەمانتاران دەگرێتەوە، بە بێ جیاوازی تەمەن و هەبوونی پیشەی پێشوو خانەنشین دەكرێن، بەڵام ئێمە وەك بەڵێنی هەڵبژاردن و رەتكردنەوەی نایەكسانی ئەو بڕیارەمانداوە. 
ئەوەش دوای ئەوەهات كە دوێنێ دیوانی پەرلەمانی كوردستان ماوەی مانگێكی راگەیاند بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت فۆرمی رەتكردنەوەی خانەنشینی پڕ بكەنەوە. 
فراكسیۆنی نەوەی نوێ پێشتر هەشت پەرلەمانتاری هەبوو بەڵام بەهۆی ناكۆكی ناوخۆییەوە چوار لە پەرلەمانتارەكان لە فراكسینۆنەكە كشانەوە و لە ئێستادا پێكهاتوون لە چوار پەرلەمانتار.


ڕیکلام