هاوپەیمانی فەتح داوای بانگهێشتكردنی مستەفا كازمی دەكەن بۆ پەرلەمان

  2020-07-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوپەیمانی فەتح كە یەكێكە لە هێزە نزیكەكانی ئێران، داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە میوانداری مستەفا كازمی بكەن لە پەرلەمان .

بە گوێرەی بەڵگەنامەیەك كە لە لایەن محەمەد غەبان سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحەوە دەركراوە، داوای سازكردنی كۆبوونەوەیەكی بە پەلەی پەرلەمانیكردووە، بۆ میواداریكردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆگردن سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی كە حكومەت گرتوویەتییە بەر سەبارەت بە فایرۆسی كۆرۆنا و هۆكاری بڵاوبوونەوەی پەتاكە و زۆربوونی ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن .

تا ئێستا 52 پەرلەمانتار ئیمزایان لەسەر داواكە كردووە، كە سەرجەم پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی فەتحن كە هادی عامری سەرۆكی ڕێكخراوی بەدری نزیك لە ئێران سەرۆكایەتی دەكات .

لە هەفتەی ڕابردوەوە دوای هەڵمەتەكەی هێزەكانی دژەتیرۆر لە دژی گرپی حزبوڵای عێراق و دەستگیركردنی 14 كەسیان، پەیوەندییەكانی نێوان كازمی و گروپەكانی ناو حەشدی شەعبی بە تایبەت ئەوانەیان كە نزیكن لە ئێرانەوە ئاڵۆزی تێكەوتووە .

تا ئێستا لە عێراقدا ژمارەی تووشبوون بە فایرۆسی كۆرۆنا هەر بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و ژمارەكە گەیشتووەتە زیاتر لە 45 هەزار كەس .

  



ڕیکلام