بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە لە دەفەری باڵەكایەتی شوانێكی تەمەن پازدە ساڵ بریندار بووە .
پەیامێنری تۆڕی هەواڵی ژیان- ڕایگەیاند، ئەو شوانە لە سنوری ئێرانە راستەوخۆ لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێكراوە و بریندار بووە .
شوانەكە ناوی هەڵوێست مەلایە و تەمەنی پازدە ساڵانە و ئێستا لە نەخۆشخانەی قەزای چۆمان چارەسەر وەردەگرێت .
ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ پێنجشەممەش بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە 50 سەر ئاژەڵی هاوڵاتیانی شوانكارەی سنورەكە بەركەوتوون و مرداربوونەتەوە .