وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕی 180 میگاوات كارەبا خراوەتە سەر تۆڕی كارەبای نیشتیمانی .
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕی 180مێگاوات كارەبا لەوێستگەی غازی هەولێر و هەردوو وێستگەی كارۆئاوی دوكان و دەربەندیخان بۆسەر تۆڕی كارەبای نیشتیمانی زیادكرا .
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بۆ پاڵپشتیكردنی وەزارەتی كارەبا لە 4/6/2020 بڕی 25 ملیۆن دۆلاریان بۆ كۆمپانیای ماس خەرجكرد و بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات كارەبا لەوێستگەی غازی هەولێر زیادكرا و خرایە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی ، ئەمەش ، كە لە 11/5/2020 بەهۆی چاكسازیی لەیەكەكانی وێستگە غازییەكان بڕی 700 مێگاوات كارەبایان كەمی كردبوو .
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوكات وەزارەتی كارەبا توانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەپێی بەرنامەی بەردانەوەی ئاو لەوەرزی هاوین، بڕی 80مێگاوات كارەبا لەهەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیاد بكات ، بەمەش 180 مێگاوات كارەبا خرایە ناو تۆڕی كارەیا نیشتمانی یەوە.