ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە بەشێوەیەک نرخى بەرمێلێک نەوتى برێنت بە 42 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە .
بۆرسەى جیهانى نرخى نەوتى ئاشکراکردوووە، ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 82 سەنت مەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 40 دۆلار و 32 سەنت فرۆشراوە .
لە چەند ڕۆژى رابردوودا نرخى نەوتى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکیش بەرز بوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیى شارەزایانى ئابوریش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهان گەڕاندووەتەوە .