ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیانى ناحیەى بازیان لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و کارەبا گردبوونەوە.
ئەو هاوڵاتیانە هۆکارى گردبوونەوەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە نزیکەى سێ مانگە پێدانى کارەبایان لە 24 کاتژمێرەوە بۆ 12 کاتژمێر کەمکراوەتەوە و وەک پێویست پرۆژە خزمەتگوزاریەکانیان بۆ جێبەجینەکراوە.
ئەو هاوڵاتیانە لە ئێستادا رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی- کەرکوکیان داخستووە و رێگە بە هاتووچۆکردنى ئۆتۆمبێل نادەن و گردبوونەوەکەش بەردەوامى هەیە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی-کەرکوکیان داخستووە و تاوەکو ئێستا خۆپیشاندانەکە بەردەوامی هەیە.
<