عێڕاق داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت

  2020-07-04  | 
دهۆک
تۆپبارانی تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتى عێراق دوو نامەى ناڕەزایەتى توندیشی ڕادەستى باڵیۆزى تورکیا لەبەغدا کردووە

ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٤ی٧ی٢٠٢٠، حکومەتی عێڕاق بە فەرمی داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، بەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکەکەی بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ حکومەتى عێراق دوو نامەى ناڕەزایەتى توندى ڕادەستى باڵیۆزى تورکیا لەبەغدا کردووە.

ئاشکراشیکرد، لە نامەکاندا حکومەتی عێراق هێڕشەکانی چەند رۆژی رابردووی سوپای تورکیای بۆ سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان، بە پێشێلکاری یاسا نێوەدەوڵەتییەکان و سەروەری خاکی عێراق لەقەڵەمداوە.

هەروەک داواشی لە تورکیا کردووە، بەزووترین کات کۆتایی بە بۆردومان و تۆپبارانەکان بهێنێت.

نزیکەی دوو هەفتەیە، سوپای تورکیا بەبیانووی لێدان لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان،  لە ئاسمان و زەوییەوە هێڕش دەکاتە سەر سنورەکانی ئامێدی و زاخۆ لە پارێزگای دهۆک و بەوهۆیەشەوە ژمارەیک هاوڵاتی شەهیدبوون و زەرەر و زیان ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە کەوتووە.




ڕیکلام