شەوی رابردوو مووشەكێك ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كرا

  2020-07-05  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مووشەكێكی كاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كرا، بە سیستەمی بەرگری مووشەكی پاتریۆت تێكشكێندرا و رێگری لێكرا بگاتە ئامانجەكەی.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو مووشەكێكی كاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كراوە، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە نەتواندراوە ئامانجەكەی بپێكێت. 
ئەو سەرچاوە ئەمنیە روونیشیكردووەتەوە، موشەكەكە لەرێگەی سیستمی بەرگری مووشەكی پاتریۆتەوە لە ئاسمان تێكشكێنراوە، پاشماوەی مووشەكەكەش لە نزیك پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوز كەوتووەتە خوارەوە.
ماوەی شەش مانگ زیاترە بەردەوام هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێی مووشەكەوە هێرش بكرێتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق ، بەڵام ئەو هێرشانە تا ئێٍستا ئەنجامێكی گەورەی لێنەكەوتووەتەوە، تەنها لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 مووشەك ئاراستەی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كراون.


ڕیکلام