بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: بەهۆی شكانی بۆریی سەرەكی ئاوی سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەك شارەكە بێ ئاو دەبێت

  2020-07-05  | 
سەربەست عسمان، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی
چۆمان ءەبدولرەحمان
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی ئاوی سلێمانی لە سەرچنار دابەشكردنی ئاو بۆ ماوەی هەفتەیەك رادەگیرێت لە سەرجەم گەڕەكەكانی شاری سلێمانی جگە لە سێ گەڕەكی دەرەوەی شەقامی مەلیك مەحمود.

سەربەست عسمان، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی ئاوی سلێمانی لە سەرچنار لەمڕۆوە دابەشكردنی ئاو لە گەرەكەكانی سلێمانی دەوەستێت جگە لە گەڕەكەكانی قڕگە و هەواری شار و تاڤگە و تاسڵوجە. 
ئەو روونیكردەوەبۆ چاكردنەوەی بۆریەكە لە هەوڵكی بەردەوامدا دەبن و بۆ چاككردنەوەی ماوەیەكیان دەوێت كە دابەشنەكردنی ئاو بۆ "ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت". 
بەڕێَوەبەری ئاوی سلێمانی وتیشی: شكانی ئەو بۆریە زیالنێكی زۆری لێكەوتووەتەوە كە مەزەندە دەكرێت بە سەروی 100 ملیۆن دینار و تیمەكانمان لەو ماوەیەدا شەو و ڕۆژ كاری تێدا دەكەن بۆ ئەوەی بەزووترین كات چاكبكرێتەوە. 


ڕیکلام