وتهبێژی تهندروستی ههولێر رایگهیاند، ئەمڕۆ دوو تووشبووى دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەوەش کۆى گشتى گیان لەدەستدان لە سنورى شارەکە گەیشتە 31 کەس.
بژار موسا وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی ههولێر بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، دواى مانەوەیان بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشحانە ئەمڕۆ دوو تووشبووى دیکە بە کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستدا، یەكێك لە تووشبووەكان تەمەنی ٤٧ ساڵ و ئەوەی دیكەشیان ٦٠ ساڵ بوو .
وتیشى، ئەو تووشبووانە نەخۆشى درێژخایەنیان لەگەڵدا بووە، ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا و لە ئێستاشدا بارى تەندروستى پێنج کەسى دیکەش ناجێگیرە.
بە پێى دواین ئامارى وەزارەتى تەندروستى، تائێستا 233 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش 198 کەسیان لە سلێمانى و 31 لە هەولێر و چوارکەسى دیکەشیان لە هەڵەبجەن.