خانمە هونەرمەندی میسری رەجا جەداوی بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

  2020-07-05  | 
دۆسیە:  هونەرى
عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای مانەوەی زیاتر لە مانگ و نیوێک لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ خانمە هونەرمەندی میسری رەجا جەداوی گیانى لەدەستدا.

ئەمیرە موختار کچى جەداوى بڵاویکردووەتەوە، دواى مانەوەى 43 رۆژ لە نەخۆشخانەى ئەبو خەلیفە لە پارێزگاى ئیسماعیلیە بەرەبەیانى ئەمڕۆ رەجا جەداوی دایکى بەهۆى تووشبوونى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستداوە.

دەشڵێت، لە ماوەى مانەوەى ئەو 43 رۆژە لە نەخۆشخانە پلازماى بۆ بەکارهێندراوە و لە ژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکردابووە، بەڵام ئەمڕۆ دواى تێکچوونى بارى تەندروستى گیانى لەدەستداوە.

ئەم خانمە هونەرمەندە لە ساڵى 1983 لەدایک بووە، دواتر چووەتە قاهیرە لە ساڵى 1958 چووتە دنیاى هونەریەوە و هەر لە هەمان ساڵدا بە شاجوانى میسر هەڵبژیردراوە و سەرەتاى کارى هونەرى بە نمایشکردنی جلوبەرگ دەستی بە کار کردووە و دواتر بەشداریی سەدان دراما و شانۆ و فلمی کردووە .

جەداوى لە ساڵى 1970 لەگەڵ حەسەن موختار کە گۆڵچى یانەى ئیسماعیلیە و هەڵبژاردەى میسرى کۆن بووە ژیانى هاوسەرگیرى پێکهێناوە و خاوەنى تەنها کچیک بووە.

بە شێک لەو کارە هونەریانەى جەداوى بەشدارى تێداکردووە بە ناوەکانى (يوميات امرأة عصرية، البيه البواب، أزواج طائشون الواد سيد الشغال، الزعيم، من فات قديمه، أكابر أكابر، الثعلب في الملعب، آخر كرم) بووە.