میراتی لێدوان لەبارەی موچە، لە سەفین دزەییەوە بۆ جوتیار عادل

  2020-07-05  | 
هەولێر
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماوەی چەند رۆژێکە چاوپێکەوتنێکی سەفین دزەیی کە وەک وتەبێژ لە کابینەی پێشووی حکومەت ئەنجامیداوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، دزەیی 16 شوباتی 2014 بە روونی دەڵێت، دواکەوتنی موچە لە هەرێمی کوردستان کێشەیەکی کاتییە و چارەسەر دەبێت.

دوای زیاتر لە شەش ساڵ لەو چاوپێکەوتنەی سەفین دزەیی، نەک کێشەی موچە چارەسەر نەبوو بەڵکو چەند مانگێک موچەکە نەدرا و دواتر پاشەکەت کرا.
هەرچەندە لە کۆتایی تەمەنی کابینەکەی و بۆ لابردنی بەرپرسیارێتی پاشەکەوت لەسەر خۆی نێچیرڤان بارزانی دوای 3 ساڵ  و 3 مانگ پاشەکەوتی موچەی هەڵووەشاندەوە.

هاوشێوەی سەفین دزەیی، جوتیار عادل وتەبێژى ئەم کابینەیە، کەوتە لێدوان لەبارەی موچە 

بەڵام دابینکردنی موچە بەبێ پاشەکەوت تەنیا چەند مانگێک بڕی کرد و ساڵێکی تەواو نەکرد، جارێکی دیکە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کابینەکەی مەسرور بارزانی کێشەی تێکەوت.
هاوشێوەی سەفین دزەیی، جوتیار عادل وتەبێژى ئەم کابینەیە، کەوتە لێدوان لەبارەی موچە بەشێوەیەکی کرداری لێدوانەکانی جوتیار عادلیش هاوشێوەی وتەبێژەکەی پێش خۆی هەمان ئەنجامی هەبوو.

حکومەت 7 موچەی تەواو و 36 موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران قەرزارە، بۆ ئەم مانگەش بڕی 21٪ موچەی فەرمانبەرانی بڕیوە و چاوی بڕیوەتە لێبڕینی زیاتری موچەی فەرمانبەران

سەرەڕای هەوڵ و لێدوانە جیاوازەکان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەران، حکومەت 7 موچەی تەواو و 36 موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران قەرزارە، بۆ ئەم مانگەش بڕی 21٪ موچەی فەرمانبەرانی بڕیوە و چاوی بڕیوەتە لێبڕینی زیاتری موچەی فەرمانبەران، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەت لە کۆتا لێدوانی نووسراویدا دەڵێت تاوەکو 15ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی موچەی هەموو وەزارەتەکان دابەشدەکات، بەڵام دیار نییە ئەنجامی کرداری ئەم لێدوانەشی چۆن دەبێت.


ڕیکلام