ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە بەشێوەیەک نرخى بەرمێلێک نەوتى برێنت بە 43 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە .
بۆرسەى جیهانى نرخى نەوتى ئاشکراکردوووە، ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 13 سەنت مەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 40 دۆلار و 54 سەنت فرۆشراوە .
لە چەند ڕۆژى رابردوودا نرخى نەوتى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکیش بەرز بوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیى شارەزایانى ئابوریش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهان گەڕاندووەتەوە
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیا دەگەڕێتەوە کە بڕیاریانداوە رۆژانە بڕى بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکەنەوە.