لە سلێمانی 300 كیلۆ جگەری بەستوو دەستی بەسەرداگیرا

  2020-07-06  | 
سلێمانی
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێكی زۆر جگەری بەستوی قەدەغەكراودا گرت قایمقامیەتی سلێمانیش رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی دەگرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر (50) زەرفی گەورە جگەری بەستوی قەدەغەكراودا گرتووە كەلە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردە كراوە و رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كردووە بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی بگیرێتەبەر. 
قایمقامیەتی سلێمانیش رایگەیاند، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، جگەرە بەستووە كە بڕەكەی (300) كیلۆگرامە رەوانەی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت بۆ لەناوبردن و لیژنەكانیش خاوەنەكەی روبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكەنەوە. 
ئەوە لە كاتێكدایە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری بەستوو دراوە، بەهۆی ئەوەی بەگوێرەی رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری جەخت لە نەخواردنی ئەو گۆشت و مریشك و خۆراكە‌ ماددە بەستووانە دەكاتەوە كە چەند جارێك خاوببێتەوە و دووبارە دەیبەستێتەوە.


ڕیکلام