مانگرتنی کارمەندانى هاتووچۆی سلێمانی پێی نایە 24 هەمین رۆژیەوە

  2020-07-06  | 
وێنەى کاتى گردبوونەوەى کارمەندانى هاتووچۆ
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ بۆ 24 هەمین ڕۆژە کارمەندانى هاتووچۆ دژی دواکەوتن و بڕینی بەشێک لە موچەکانیان بایکۆتى دەوامیان کردووە، بەردەوامن لە گردبوونەوە.

ئەو کارمەندانە لە گردبوونەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکرد، بڕینى لە 21%ى موچەى فەرمانبەران بریارێکى نایاسایی ستەمکارانەیە و پیویستە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران بکات، چونکە لە کاتێکدا ئێستا کە لەمانگى تەموزدان حکومەت موچەى مانگى شوبات دەدات .

 هاوکات هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەرانى وەزارەتى پەروەردەش هاتنە پاڵ کارمەندانى هاتووچۆ و بەشدارى گردبونەوەکەیانکرد و رایانگەیاند، نزیکەى دە مانگ موچەى تەواوەتى مامۆستا و فەرمانبەران نەدراوە جگە لەوەى چوار ساڵ بەناوى پاشەکەوتى موچەوە ستەمێکى گەورە لە موچەخۆران کراوە، پەرلەمانى کوردستان کە دامەزراوەیەکى شەرعى هەڵبژێردراوى خەڵکە لە ئاست ئەو زوڵم و ستەمە بێدەنگە، پێیانوایە ئەگەر دامەزراوەیەک داکۆکى لە هاوڵاتیان نەکات نەبوونى باشترە .

ئەو مامۆستایانە جەختیانکردەوە، ئەگەر حکومەت بەم جۆرەى ئێستا مامەڵە لەگەڵ مامۆستا و فەرمانبەراندا بکات بۆ ساڵى داهاتوو دەرگاى خوێندنگەکان ناکرێتەوە .



ڕیکلام